٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی ئیسرائیل و فەلەستین دەڵێت، لەو تووندوتیژییانە نیگەرانین کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-05-2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، تووندوتیژییەکان خەڵکی مەدەنی و منداڵی کردووەتە قوربانی و شوێنە پیرۆزەکان بە ئامانج گیراون، داواش دەکات چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستا بدۆزرێتەوە.

لە تویتەکەدا هاتووە "ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنی و منداڵان و بە ئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکان. داوای دانبەخۆداگرتن و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە دەکەین بۆ ئەم ئاڵۆزییەی ئێستا." 

هەواڵی پەیوەندیدار