نرخى گه‌ڕانه‌وه‌ى قیستى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون که‌م ده‌کرێته‌وه

سلێمانی-KDP.info- به له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى داراییی هاووڵاتییان ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان، به نووسراوى فه‌رمى داواى له خاوه‌نى پرۆژه‌ى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون کردووه کارئاسانى بکه‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و قیستانه‌ى که له سه‌رشانى هاووڵاتییانى به‌شداربووى شوقه و یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوونه له هه‌رێمى کوردستان.سه‌رۆکى ده‌سته‌ى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیى گشتیی وه‌به‌رهێنانى سلێمانیش ده‌ڵێت، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن پێدانه‌وه‌ى قیسته‌کان له‌لا‌یه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به شێوەیه‌ک بێت له ئاست بار و گوزه‌رانى ئێستاى خه‌ڵکدا بێت، به‌شێک له خاوه‌نپرۆژه‌کان به خۆشحاڵییه‌وه به ده‌م داواکارییه‌که‌وه هاتوون.
عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوەبەرى گشتیى وه‌بەرهێنانى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا به سێ نووسراوى فه‌رمى خاوه‌نپرۆژه‌ى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوونمان ئاگادار کردوونەته‌وه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قیستى هاوبه‌شانى پرۆژه‌کانى یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له به‌رچاو بگرن و نرخه‌کان به شێویه‌ک بێت کە بارى داراییى هاووڵاتى له به‌رچاو بگیرێت و به نرخى پێش دابه‌زاندنى نرخى دینار، نرخى دۆلار هه‌ژمار بکرێت و هیچ زیاده‌یه‌کى نه‌خرێته سه‌ر. به‌ده‌ر له‌وه‌ش، داوامان کردووه ئه‌و قیستانه‌ى که بڕه‌که‌ى زۆره ماوه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌که‌ى درێژ بکرێته‌وه، خۆشبه‌ختانه هه‌ندێک له خاوه‌نپرۆژه‌کان به داواکه‌ى ئێمه ڕ‌ازى بوون و هاوکار بوون، هه‌ندێکى دیکه‌شیان نرخى ١٠٠ دۆلاریان به‌رانبه‌ر به ١٢٥ بۆ ١٣٠هه‌زار دیاری کردووه که ئه‌مه هاوشێوه‌ى نرخى پێشووه و له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییاندایە. له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه، به‌شێکى دیکه‌یان موبه‌ڕیر و هۆکارى تایبه‌تى خۆیان بووه و گله‌ییى ئه‌وه‌یان هه‌بووه کاتێک پاره‌یان له بانک بووه حکوومه‌ت به ١٤٥٠٠٠هه‌زار دۆلار پێی فرۆشتوون، چۆن ئێمه به ١٢٥٠٠٠هه‌زار بیده‌نه‌وه به خه‌ڵک".
گوتیشى: "داوامان کردووه ئه‌و جیاوازییه‌ى که دروست ده‌بێت له جیاوازیى نرخى دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار، به شێوه‌ى قیستى درێژخایه‌ن بدرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بارگرانى بۆ هاووڵاتییان دروست نه‌بێت، یان لایه‌نى که‌م، که‌م بکرێته‌وه، له هه‌وڵەکانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین تا به ته‌واوى ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێک که له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییان بێت و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانیش که‌مترین زیان بکەن".
سه‌باره‌ت به ته‌واونه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى ناو به‌شێک له یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون، سه‌رۆکى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه دا: "ئه‌مه دوو بابه‌ته، هه‌ندێک له‌و پرۆژانه ده‌بێت حکوومه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌کانى ناو ئه‌م شوقانه‌ى دابین کردایه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داریییه‌وه نه‌توانرا ئه‌مه بکرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێستا هه‌وڵ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنیان، ئه‌وى دیکه‌یان ئه‌و پرۆژانه که به بڕیارى 9 94،2 دروست کراون زۆربه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌کانیان دابین کراوه و ته‌نها هه‌ندێکیان نه‌بێت که کێشه‌ى زه‌وییان هه‌بووه، له هه‌مان کاتیش هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێک که‌مته‌رخه‌میى کردبێت، ئیجرائا‌ت کراوه و سزا دراوه."
پێشتریش د. محه‌مه‌د شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو: "پلانێکمان سه‌باره‌ت به گۆڕانکاریکردن له قیستى خانووبه‌ره هه‌یه و چه‌ند پێشنیازێک ده‌کرێت، له‌وانه؛ قیسته‌کانى خانووبه‌ره، ئه‌وانه‌ى که به دۆلارن، به به‌هایه‌کى که‌مترى دۆلار که به‌ها کۆنه‌که‌یه‌تى هه‌ژمار بکرێت، به جۆرێک نرخى ١٠٠ دۆلار به‌رانبه‌ر به ١٣٠هه‌زار دینار دیارى بکرێت، که ئه‌مه زیان به وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت".
ئەرسەلان ئەحمەد




