نێچیرڤان بارزانی: دۆخی خۆپیشاندەران لە عێراق مایەی نیگەرانیمانە

ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، "دۆخی خۆپێشاندەران مایەی نیگەرانیمانە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە "خۆپێشاندەرانی عێراق رووبەڕووبەڕووی هەڕەشە و بەئامانجکردن، دەستدرێژی و هەڕەشە دەبنەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دەکات و باسی لەوە کردووە "بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات"، دەشڵێت، پێویستە سنوورێک بۆ بابەتی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران دابنرێت.
نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە ئەوانەی خۆپێشاندەران دەکەنە ئامانج رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.




