دهۆک.. ئوڤەرپاسەکانی بەرەو تەواوبوونن

دهۆک-KDP.info- بەشی زۆری ئوڤەرپاس و ئەندەرپاسەکانی جادەی بارزان لە دهۆک بەرەو تەواوبوون دەچن و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانیش دەڵێ، تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە کاریگەریان لەسەر هاتووچۆ دەبێت.
ئەندازیار کانیوار جبرائیل، سەر پەرشتیاری پڕۆژەکانی جادەی بارزان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "جادەی بارزان تاکە جادەی سەرەکی و نێودەوڵەتیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پڕۆژەی لەسەر جادەی بارزان ئەنجامداوە کە پێکهاتوون لە ئوڤەرپاس و ئەندەرپاس، ئەو پڕۆژانەش بەشێکیان تەواوبوونە و بەشێکی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
ئەندازیار کانیوار جبرائیل گوتی" یەکێک لە بەشە گرینگەکانی جادەی بارزان ئەندەر پاسی سەفینە و ئەویش قۆناغە سەرەکیەکانی بڕیوە و پێشبینی دەکرێت پێش جەژنی قوربان کۆتایی بێت، کە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە جگە لە جوانی و بەرەو پێشبردنی دهۆک لەرووی رێگاو بانەوە کاریگەری لەسەر هاتووچۆش هەیە.
قائید میرۆ




