٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ KDP: خۆمان بۆ وەرزی دروێنە ئامادەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، خۆمان بۆ وەرزی دروێنە و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ ئامادەکردووە  و بۆ ئەو مەبەستەش تیمێک لەسەر ئاستی باڵا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکھاتووە بۆ ئەوەی ھەر چی کێشەی کشتوکاڵی ھەیە چارەسەر بکرێت لەوانە ئەمساڵ چەند تەن گەنم و بەچەند لە ئێمەی وەردەگرن، بۆیە لە گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا بەردەوامین بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتن.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کەریم سلێمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لەبارەی وەرزی دروێنە و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و رێژەی وەرگرتنی گەنمەکە ئێمە لای خۆمان ئاماده‌کاری تەواومان کردووە، بەڵام ئەوەی ماوە لەگەڵ بەغدا لە گفتووگۆداین ھێشتا ماوە یەکلایی بکرێتەوە و تیمێک لەسەر پرسە کشتوکاڵیەکان بەگشتی دروست بووە لەسەر ئاستی باڵا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ئەوەی ھەموو ئه‌و کێشەکانه‌ی پەیوەندی بەکشتوکاڵه‌وه‌ ھەیە چارەسەر بکرێت لەوانە وەرگرتنی گەنم، بەچ نرخێک دەبێت، بۆیە گفتووگۆکان بەردەوام دەبن.

کەریم سلێمان گوتیشی، راستە ئەمساڵ وەکو ساڵانی پێشوو نیە بەرھەمی گەنم، بەڵام بەرھەممان دەبێت و پێویستە ئەوە لەگەڵ بەغدا یەکلایی بکەینەوە کە چەند تەن گەنم ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان وەردەگرن و ھەرتەن بەچەند دەبێت، چونکە وشکە ساڵیش بێت بەرھەم ھەر ھەیە.

سلێمان باسی لەوەشکرد، كه‌ تا وەرزی دروێنە تەواو نەبێت نازانین بەرھەمی ئەمساڵ چەندە، بەڵام کارمان کردووە بۆ ئەوەی بەرھەمەکە چەندیش بێت ساخ بکرێتەوە و لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتن.

گوتیشی، بۆ ئەوەی ئەمساڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ٥٠٠ھەزار تەن وەرگرێت ئەویش قسەی وا لەسەر دەکەین و ھێشتا ئەو پرسەش یەکلایی نەبۆتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار