سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبەیانی دەکات

هەولێر-KDP.info-ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/5/10 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی له یونس ڕۆژبەیانی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبه‌یانیی برای.
سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخه‌میى خۆى بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست،
خواى مه‌زن گیانى بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایىش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا یونس ڕۆژبه‌یانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.




