سه‌رۆکى زانکۆى هه‌ڵەبجه: پێویسته زانکۆ ناوه‌ندى به‌رهه‌مهێنانى فکر بێت

هەڵەبجە -KDP.info- له چاوپێکه‌وتنێکى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستاندا، مه‌هاباد کامیل، سه‌رۆکى زانکۆى هه‌ڵەبجه به گرنگییه‌وه باس له ڕۆڵى ناوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کان له ژیانى سیاسى و ئابووریدا ده‌کات و ده‌ڵێت: "زانکۆ وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى ئه‌کادیمیی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌میشه ڕۆڵى گرنگى بینیوه له کایه سیاسى و مه‌عریفى و ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا. زانکۆ یه‌کێکه له‌و ڕایه‌ڵە سه‌ره‌کییانه‌ى که کۆمه‌ڵگه و سه‌رجه‌م کایه جۆربه‌جۆره‌کانى دیکه به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ده‌بێت و پێو‌یستە زانکۆ ڕۆڵى هه‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى کۆمه‌ڵگه به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانییه‌وه".
ده‌ور و گرنگیى زانکۆ له ئاڕاسته‌کردنى دۆخى سیاسى و به‌رهه‌مهێنانى فکر چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێینیت؟ زانکۆکانى ئێمه هه‌ڵگرى ئه‌م خه‌ونه‌ن؟
- ڕاسته، زانکۆ فکر و بیر و مه‌عریفه‌ى پێیه، دواجاریش زانکۆ به‌شێکه له کۆمه‌ڵگه و بێگومان ئه‌و به‌شه زانستییانه په‌یوه‌ستن به‌و باته سیاسییانه‌ى که ڕۆژ لێى ده‌خوازێت، زانکۆ په‌یوه‌ندیى ڕاسته‌وخۆى پێیانه‌وه هه‌یه، ده‌بێت زانکۆ هه‌ڵگرى خه‌ون و به‌رهه‌مێنانى فکر بێت، بۆ نموونه کۆلێجى یاسا و ئه‌و به‌شانه‌ى تایبه‌تمه‌ندن به‌م بوارانه و پسپۆڕى خۆیان له چوارچێوه‌ى ئه‌و زانسته‌ى تێیدا ده‌خوێنرێت ده‌توانن ئه‌م ڕۆڵە ببینن، چونکه زانکۆ ده‌روازه‌یه‌کى گرنگه بۆ هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک و زۆربه‌ى گۆڕانکارى و پێشکه‌وتنه‌کانی ته‌واوى دنیا خاوه‌نداریه‌تییه‌که‌ى بۆ ئه‌و ڕۆڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه که زانکۆ بینیویه‌تى، جا هه‌رچییه‌ک بێت".
له‌سه‌ر ئابوورى و بازاڕ چۆن بووه؟ بۆچی تا ئێستا زانکۆکانى ئێمه، وه‌ک ئه‌وه‌ى که بازاڕ و ئابوورى پێویستى پیى بووه، له پێشکه‌شکردنى کادرى موخته‌س له‌م بواره‌دا هه‌ژار بووه؟
له کابینه‌ى نۆیه‌م، ستراتیژیى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا گۆڕاوه، گرنگیى زیاتر به کردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شانه ده‌دات که بازاڕ و ئابووریى ئێمه پێویستی پێیانە، واته به‌شێک نه‌بێت ساڵانه ته‌نها ده‌رچوو ته‌خه‌ڕوج پێ بکات، بێ ئه‌وەی ڕۆڵى هه‌بێت له بازاڕ و بابه‌تى سه‌رمایه‌گوزارىدا. ئێستا به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م بابه‌ته بووه به پرۆژه و زیاتر ڕزامه‌ندى له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شانه ده‌درێت که کۆمه‌ڵگه پێویستی پێیانە، به‌ده‌ر له‌وه‌ش، هه‌ندێک له‌و به‌شانه‌ى که ئێستا له زانکۆکان ده‌گونجێت، پێداچوونه‌وه به ستراتیژیی خوێندنه‌که‌یان بکرێت، ئه‌گه‌ر زانکۆى هه‌ڵەبجه به نموونه وه‌ربگرین ئێستا ئێمه پێوستمان به پسپۆڕى کشتوکاڵ، گه‌شتوگوزار، به‌شى نه‌وت و کانزا سرووشتییه‌کانە، چونکه سرووشتى ناوچه‌که ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت، واته به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیى هه‌ر ناوچه‌یه‌ک پێویسته زانکۆ ئه‌و ڕۆڵه ببینێت ".
بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى زانکۆ بخرێته‌وه شوێنى خۆى، ده‌بێت چى بکرێت، قوتابى و مامۆستا له کوێى ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دان؟
ئێستا سیستمى پۆلۆنیایی ده‌خوێنرێت، قوتابى بۆ خۆى چه‌قى بابه‌ته‌کانه و بووه به سه‌نته‌رى بابه‌ته‌کان، ڕۆڵى سه‌ره‌کى له سیستمه‌کدا بۆ قوتابییە، به پێچه‌وانه‌ى پرۆسه‌کانى تر کە مامۆستا سه‌رەتا و کۆتاییى پرۆسه‌که بوو، قوتابى بە شێوه‌ى ته‌ڵقین بابه‌ته‌کانى وه‌رده‌گرت، ئێستا قوتابى به‌پێى ئه‌و چالاکییه زانستییانه‌ى که له‌نێو پرۆسه‌کەدا هه‌یه‌تى، نمره‌ى پێ ده‌درێت. به‌پێى ئه‌و فیدباکه‌یشى که له به‌رده‌ستى ئێمه‌دایە، سیستمه‌که توانیویه‌تى شوێنى خۆى لاى قوتابى بگرێت و، قوتابییش زۆر به باشى و ئه‌کادیمیتر مه‌نهه‌جى خوێندنى زانکۆى وه‌ردەگرێت".
وه‌ک سه‌رۆکى زانکۆ چ پێنیشارێکت هه‌یه بۆ خوێندنى باڵا و حکوومه‌ت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زانکۆ؟
بوونى زانکۆ له هه‌ر پارێزگا و ئیداره و ناحیه‌یەکدا دامه‌زراوه‌یه‌کى گرنگه، پێدانى ده‌سه‌ڵاتى کارگێڕى و داریى زۆر پێوسته، ئێمه ئێستا زۆر پێویستیمان به‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى زانکۆ جۆرێک له سه‌ربه‌خۆییى هه‌بێت، بۆیه پێو‌یستە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چاوخشاندنه‌وه بکات بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه، زانکۆى هه‌ڵەبجه‌ش به حوکمى ئه‌وه‌ى تازه بنیات ده‌نرێت پێویستى زۆرى به ئاوڕدانه‌وه هه‌یە، پێویسته جۆرێک له تایبه‌تمه‌ندیى پێ بدرێت تاوه‌کوو بتوانێت ئه‌و په‌یامه‌ى که پێیه‌تى به باشى بیگه‌یه‌نێته شوێنى خۆى".
ئەرسەلان ئەحمەد




