مه‌سروور بارزانی: ئاسته‌نگ زۆره، به‌ڵام هیچ شتێك رامانناگرێت

دهۆك-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكدا پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری ته‌له‌فریكی "چیای زاوا"ی له شاری دهۆك كرده‌وه.
ده‌قی وتاری "مه‌سروور بارزانی" سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی ئازیز.. به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نیا خزمه‌تی خه‌ڵكی دهۆك ناكات، به‌ڵكو هه‌موو كوردستان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش ده‌كات كه سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن.
له به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت دوو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو، یه‌كێكیان چاكسازی و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستانه.
له هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی دیكه‌ی ئابووری، وه‌كو كشتوكاڵ و پشیه‌سازی جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات له كوردستان زیاتر بێت و ناچار نه‌بین ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌سیتن.
لێره‌دا سوپاسی هه‌موو كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین، كه به‌شداربوونه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه، سوپاسی "ی‌و بی هۆڵدین" ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پڕۆژه رێكوپێكه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
داوا ده‌كه‌م به‌شداربن له پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان.
به‌رنامه‌ی چاكسازی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستمان پێكردووه و به‌رده‌وام ده‌بین، زۆر ئاسته‌نگ دروست ده‌كرێت بۆ حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین و به پشتیوانی خوا و ئێوه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رامانبگرێت.
راسته ئاسته‌نگ زۆره و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكێك ره‌نگه بیه‌وێت رێگری بكات، به‌ڵام هیچ شتێك رامانناگرێت.
من خۆم چاوه‌ڕوانی پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی.




