٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیر: لە 16/5/2021 پرۆسەی خوێندن دەست پێده‌کەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی ئاشکرا کرد.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە قەزای زاخۆ گوتی: "بڕیارە لە 16/5/2021 پرۆسەی خوێندن دەست پێبکەینەوە، لەو بڕوایەدام یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها تاقیکردنەوەکانە لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی".

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند: "بڕیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پەسند کراوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "هەوڵمانداوە بۆ دابینکردنی ئامێری فێنکەرەوە بۆ قوتابخانەکان و بەردەوامین، بەڵام پرۆسەی خوێندن ماوەیەکی کەم لە وەرزی گەرما دەمێنێتەوە".

سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، ئالان حەمە سەعید ئەوەی خستەڕوو: "ئەوەی پێمان کرابێت لە ماوەی رابردوو هەوڵمانداوە بیگەیەنین، هەرچەندە دۆخەکە بێ کەموكوڕی نابێت، بەڵام سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لای ئێمە گرنگتر بووە. لە ئەنجومەنی وەزارەت گفتوگۆی جددیمان کردووە، ئەگەر کۆرۆنا رێگە بدات بۆ ساڵی ئایندە چۆن بتوانین قەرەبووی قوتابیان بکەینەوە و تواناکانیان بنیات بنێنەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار