مەکتەبی سیاسی پارتی سهرهخۆشی له عەبدوڵڵا بەھادین و شیمال زێباری دهكات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سهرهخۆشی له عەبدوڵڵا نووری بەھادین و شیمال زبێر زێباری دهكات.
ھەڤاڵی بەڕێز عەبدوڵڵا نووری بەھادین
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو(فەتومە محەمەد عەلی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
-------
ھەڤاڵی بەڕێز شیمال زبێر زێباری
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




