٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئامێدی ٣٣ قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی -KDP.info- قایمقامی قەزای ئامێدی ئاشکرای کرد، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە گوژمەی ملیارێک دینار ٣٣ قوتابخانە کە لەکار کەوتبوون نۆژەن دەکرێنەوە و ئێستا کار بۆ نۆژەنکردنەوەیان بەردەوامە.

ئیسماعیل مستەفا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سنووری قەزای ئامێدی ٣٣ قوتابخانەمان ھەبوو کە لەکار کەوتبوون و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی نیشان داوە کە ئەو قوتابخانانە نۆژەن بکرێنەوە و جارێکی دیکە بکەونەوە کار و ئێستا کاری بەردەوامیان تێدا دەکرێت و خەریکە بەشێکیان تەواو دەبن کە ئەمەش گرنگیی زۆری بۆ پرۆسەی خوێندن لە قەزای ئامێدی دەبێت."

قایمقامی قەزای ئامێدی گوتیشی: "سەرجەم ئەو قوتابخانانە نۆژەن دەکرێنەوە، کارکردن تێیاندا بەردەوام دەبێت تا تەواو دەبن و زیاتر لە ملیارێک دینار لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ نۆژەنکردنەوەیان تەرخان کراوە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار