٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زۆربەی ئوفیسی پارێزگاكان داواكاریه‌كیان له‌ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئوفیسەكانی كۆمسیۆن داوا دەكەن لەدایكبووانی ساڵانی 2001 تا 2003 بایۆمەترییان بۆ بكرێتەوە و بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێ، چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی كۆمسیۆنین.

خالید دۆسكی، بەرپرسی ئوفیسی پارێزگای دهۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پرۆسەی بایۆمەتریی ده‌نگدەران كۆتایی هاتووە، بەڵام ئێمە بە نووسراوی فەرمیی داوامان لە كۆمسیۆن كردووە ئەوانەی لەدایكبووی ساڵەكانی 2001 تا 2003ن، دیسان تۆمار بكرێن و پڕۆسەكە بەس بۆ ئەوانە بێت".

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن ده‌شڵێت: "ئەوانەی لەدایكبووی ساڵانی 2001 بۆ 2003ن، نیوەیان بەشداریی بایۆمەترییان كردووە و تەنیا 50٪ی ماوە، بۆیە ئەگەر بڕیار بدرێت، تا هەڵبژاردن زۆربەیان خۆیان تۆمار دەكەن".

دۆسكی روونیشی كردەوە: "هێشتا ئەنجوومەنی كۆمسیۆن وەڵامیان نەداوینەتەوە و زۆربەی ئوفیسی پارێزگاكانیش هەمان داواكارییان ناردووە بۆ ئوفیسی سەرەكی و، چاوەڕێی وەڵامین، بەڵام ئەوانەی بەشداریی بایۆمەترییان كردووە، كێشەیان نییە بۆ رۆژی دەنگدان تەنیا كارتەكەیان لابێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار