٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ سەباح بایز ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ ھەڤاڵی بەڕێز سەباح بایز ده‌كات.

ھەڤاڵی بەڕێز سەباح بایز 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوادەی خاتوو (سکاڵا)ی کچی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کچی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار