وەزارەتی ناوخۆ رێکاری نوێی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای راگەیاند

ههولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان چەند رێکاری نوێی بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند.
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی ناوخۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێویست بۆ راگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تەواو یان سنووردار بکەن.
هەروەها، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە، رێگە لە قەرەباڵغی لە شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان بگیرێت.





