٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری بەنداوەكان: ئەمساڵ ھاووڵاتیان بە ھۆی وشكەساڵییەوە تووشی كەمئاوی نابن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە هۆی ئەو ئاوەی گل دراوەتەوە و ئەو پڕۆژانەی لەسەر رووبارەكان ھەن و هەروەها ئەو بیرانەی لێ دراون، ئەمساڵ ھەرێمی كوردستان بێ ئاو نابێت بۆ خواردنەوە و، بۆ وشكەساڵیش حكوومەت پلانی داناوە و بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەش، پێویستی بە ٢٠ملیار دینار ھەیە.

ئەكرەم ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە دوو بەنداو ئاومان گل داوەتەوە، كە ئەوانیش دوكان و دەربەندیخانن كە كەمە، بەڵام ئێمە رووبارمان زۆرن و پڕۆژەكانی ئاویش زیاتر لەسەر رووبارەكانن، بۆیە پێویستمان بە ئاو نابێت و كێشەمان بۆ دروست نابێت بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ھاووڵاتیان لە ھەموو ناوچەكان".

بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە: "ئێمە ئاومان بۆ سێ بوار ھەیە، ئەوانیش خواردنەوە و پیشەسازی و كشتوكاڵ، كە بۆ كشتوكاڵ زیاتر ئاومان پێویستە و ئێمەش پڕۆژەی ستراتیژمان نییە و زیاتر بیرەكان بەكار دێنین، بۆ ئاوی خواردنەوەش كێشەمان نابێت و دەتواندرێت سوود لە بیرەكان وەربگیرێت".

ئەحمەد باسی لەوەش كرد، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پلانێكی ستراتیژیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی ھەیە، كە ئاو بۆ خواردنەوە و كشتوكاڵ وئاژەڵداری دابین بكات، پلانەكەش نزیكەی ٢٥ملیار دیناری پێویستە، بۆ ئەوەی بتواندرێت ئەمساڵ بەشێكی كێشەكانی ھاووڵاتیان چارەسەر بكرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار