٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حجی عەلی ئەلكیشكی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و كەسایەتیی دڵسۆزی رێبازی بارزانی، خوالێخۆشبوو (حجی عەلی ئەلكیشكی بەرواری)مان پێگەیشت.

 

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزم و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

 

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات..

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار