بڕیاری نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانە لە سنووری چۆمان درا
__2021_05_06_h11m13s37__RM.jpg)
چۆمان-KDP.info- لە کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆماندا، بڕیاری دابینکردنی پێداویستیی قوتابخانەکان و هەروەها نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانە لە سنوورەکە درا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٦ی ٥ ی ٢٠٢١، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قایمقامی چۆمان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمانی کرد و، لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەشەکانی پەروەردە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار لەسەر دابینکردنی پێداویستیی قوتابخانەکانی سنووری قەزای چۆمان و هەروەها نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانە لەم دەڤەرە درا.




