كاوه عه‌لی: له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه كاركردن لە پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ ده‌كات

هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٣٠ملیار دیناری بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه ته‌رخان كردووه، له‌گه‌ڵ ٢٥ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌ی پرد و ڕێگای تووه‌قوت، له پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و هه‌ڵه‌بجه زیاتر له پێنچ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێكدا كۆ بووینه‌وه و قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه كرد كه حكوومه‌ت ٣٠ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كردوون و ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌كر‌ێن."
كاوه عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ''له وه‌زاره‌تی دارایی بڕیار بۆ خەرجكردنی ٣٠ملیار دیناری پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووه و، ئاڕاسته‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كراوه".
"له بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، به‌شه بوودجه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێنچ ملیار و ١٦٦ ملیۆن دیناره و به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتووان دابه‌ش كراوه، پشكی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پیلاندانانەوە لە ٢٪وە زیاد كراوه بۆ ٣٪." كاوه عه‌لی وای گوت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد: "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بانگه‌وازی ته‌نده‌رین بۆ ئه‌و پڕۆژانه ده‌كه‌ین کە بوودجه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه و ده‌ست به كاركردن تێیاندا ده‌كرێت، ئه‌و پڕۆژه ڕاگیراوانه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی بوودجەوە وه‌ستابوون، كارەکانیان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه".
زانیاریی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕێگا و پردی تووه‌قوت دا و ده‌ڵێت: "ئه‌وه پڕۆژەیە ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كراوه، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كار دەکات بۆ سه‌رپێخستنی ئه‌و پڕۆژەیە کە بوودجه‌كه‌ی ٢٥ ملیار دیناره".
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: "جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان كاریگه‌ریی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و بووژانه‌وه‌ی بازاڕی هه‌ڵه‌بجه و، ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌كان ده‌ست به كار ده‌كه‌نه‌وه."
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه گوتی: "سایلۆیه‌ك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌كرێت و، بۆ درووستكردنی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، سایلۆی هه‌ڵه‌بجه له ژماره‌ی یه‌كه‌مدایه، ئێستا له وه‌زاره‌تی بازرگانییه، دیزاینی سه‌ره‌تاییی بۆ ده‌كرێت و ده‌درێت به كۆمپانیای جێبه‌جێكەر، ناوچه‌ی پیشه‌سازیی قورس و سووك له هه‌ڵه‌بجه درووست ده‌كرێت کە كۆمه‌ڵێك ڕێكاری ماوه، به تایبه‌ت له ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆی، نووسراو كراوه بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ کە ده‌ست له‌و زه‌وییه هه‌ڵبگرێت وا دیاری كراوه بۆ پڕۆژه‌كه، تاكوو بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی بازرگانی و پڕۆژه‌كه بڕواته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




