٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی ڕێگاوبان لە دھۆک جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی دھۆک گوتی، بڕیارە بە گوژمەی نزیکەی حەوت ملیار دینار پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک جێبەجێ دەکرێت و ئێستا دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان کراوە بۆ ئەوەی دەست بە پڕۆژەکان بکرێت.

شێرزاد قادر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە بە گوژمەی نزیکەی حەوت ملیار دینار پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک جێبەجێ بکرێت، بە جۆرێک کە سێ ملیار بۆ دھۆک و سێ ملیار بۆ ئاکرێ و نزیکەی ٨٠٠ملیۆن دیناریش بۆ قەزای بەردەڕەش دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەوان پارەیان بۆ تەرخان کرابوو بۆ پڕۆژەکانی دیکەی خزمەتگوزارییان تەرخان کرد و ئێستا دەست بە ڕێکارەکان کراوە و ھەرکاتێک ڕێکارەکان تەواو بوون دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکرێت."

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی دھۆک گوتیشی، ئەو پڕۆژانە زیاتر بۆ چاککردنەوەی ڕێگاکانە و ڕێگاکانی گوند و شار و شارۆچکەکان چاک دەکرێنەوە .

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار