٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بابەکر زیباری: سەرۆکی ھەرێم سوورە لەسەر یەکگرتنەوەی ھەموو ھێزی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەک بگرێتەوە، بە تایبەت یەکەی ٧٠ و٨٠ و بڕیارە دەست بە ھەنگاوی کرداری بۆ ئەو کارە بکرێت و ھاوپەیمانانیش ھاوکار دەبن .

بابەکر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێک دەدات لایەنەکان لە یەک نزیک بن و چاکسازی بەردەوام بێت و ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەک بگرێتەوە. یەکگرتنەوەی یەکەکانی ٧٠ و٨٠ کارێکی گەورەیە و ئاسان نییە، بەڵام ئیرادەیەکی بەھێز ھەیە بۆ یەکگرتنەوەیان  و سەرۆکی ھەرێم سوورە کە یەک بگرنەوە، بۆیە بڕیارە ھەنگاوی کرداری بنرێت و ھاوپەیمانانیش ھاوکار دەبن."

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "بڕیارە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی خاڵی ڕێکخستنی یەک یەکەی حیسابی بۆ ھەموو پێشمەرگە بتواندرێت ھەردوو ھێز یەک بگرنەوە، چونکە ئەوە خاڵی سەرەکییە، گەر ئەو کارە کرا ئەوکات یەکگرتنەوەکە ئاسان دەبێت، بۆیە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو کارە دەکرێت و لە قۆناغی کۆتاییدایە."

بابەکر زێباری باسی لەوەش کرد: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوکارە، چونکە دەزانێت یەکگرتوو بین سەرکەوتوو دەبین و بەرپرسانی ھەردوو ھێزیش زۆر گەشبینن کە بتوانن بگەنە ڕێککەوتن و شەو و ڕۆژ کار بۆ ئەو مەبەستە دەکرێت، بۆیە لە کۆتاییدا ھێزی پێشمەرگە دەبێتە یەک ھێزی یەکگرتوو."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار