٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌ولێر.. ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر  گوتی، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج بکەن کە ٢٨ملیار دینارە.

مەسعوود محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە ٢٨ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر خەرج بکرێت و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکارانمان لە پارێزگا سەردانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

مەسعوود محەمەد گوتیشی، ئەو پارەیە بۆ ھەموو پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی ھەولێرە و پڕۆژەی جۆراوجۆری پێ ئەنجام دەدەین.

محەمەد باسی لەوەشکرد، ھەرکاتێک پارەکەمان بەدەست گەیشت ئەوکات وردەکاریەکانیش ئاشکرا دەکەین، چونکە ئێمە داواکاریەکانمان پێشکەش کردووە و رەنگە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت بۆیە نامانەوێت تانەگات باسی بکەین، بەڵام بەشە بوجەکە وەکوخۆی خەرج دەکرێت تەنھا ئه‌گەر گۆڕانکاری لەپڕۆژەکان بکرێت، ئەوەی گرنگە ئەمڕۆ بەشە بودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج دەکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار