٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پارتی و پێکهاتەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- لە بەردەوامی سەردانەکانی بۆلای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەردوو جێگرەکەی سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکهاتەکانی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو جێگرەکەی سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، ئەجێندانی سەردانەکەش هەمان ئەجێندانی سەردانی دوو رۆژی رابردووی دەبێت بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان. 

پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و دروستکردنی کەشێکی ئارام پێش هەڵبژاردنەکان و یەکڕیزی کورد لە بەغدا لە دوای هەڵبژاردنەکان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق، هەروەها هەوڵدان بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کە ماوەی چەند خولێکە هەوڵی بۆ دەدرێت بۆ ئەوەی کوردستان ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی تەوەری سەرەکیی سەردانەکان بوون.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەردوو جێگرەکەی بە هەمان مەبەست سەردانی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانیش بکەن. بە تایبەت پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و بابەتی دەستوور خاڵی سەرەکی گفتوگۆیەکانیان دەبێت.

لە یەکەم رۆژی سەردانەکەیاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەردوو جێگرەکەی لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە، رۆژی دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانیی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار