٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی پێنج بابەت کۆ ببێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، بۆ تاوتوێکردنی پێنج بابەت کۆ ببێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت كۆ دەبێتەوە.

باس لەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لە پێشنووسی پڕۆژەی ستراتیجیی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان دەكرێ‌، هەروەها بەردەوامیدان بە گفتوگۆكانی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 تەوەرێكی كۆبوونەوەكە دەبێ‌.

ڕوون كراوەتەوە، خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژەیاسای كۆمپانیا تەناهییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژەیاسای، هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕەوشی پێكهاتەكان لە كۆبوونەوەكە دەخرێتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار