٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خالید نەرمۆ: چەندین پرۆژە لە ناوچە ئێزدینشینەکان لە بواری جیبەجێکردندان

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- سەرۆکی شارەوانیی شێخان دەڵێت، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت چەندین پرۆژە لە ناوچە ئێزدینشینەکان لە بواری جێبەجێکردندان و هەندێکیشیان کۆتایییان هاتووە.

خالید نەرمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "سەرۆکی حکوومەت بڕیاری داوە زیاتر خزمەت بە ناوچە ئێزدینشینەکان بکرێت و چەندین پرۆژە بە بڕیاری جەنابی جێبەجێ کراوە، لەوانە لە قەزای شێخان و پەرستگای لالش و ناوچەکانی تر."

نەرمۆ ئاماژەیشی دا: "کارگێڕیی پاریزگای دهۆک لەسەر هێڵ بووە و ئەوان بە هەموو شێوەیەک پاڵشتیی گەیاندنی هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەک بۆ ناوچەکانمان دەکەن."

نەرمۆ گوتیشی: "حکوومەتی هەرێم لەسەر هێڵە بۆ جێبەجێکردنی چەندین خزمەتگوزاری و چەندین پرۆژەشی بە کۆتا هیناوە، لەوانە پەرستگای لالش."

کاروان باعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار