٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌كى له‌ شێخ محه‌مه‌د بن زایده‌وه‌ پێده‌گات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/5/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاری، كونسولى گشتیی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی (ئیمارات) كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كونسوڵی گشتیی ئیمارات سڵاو و ڕێزی به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و جێنشینی ئه‌بو زه‌بی به‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و بانگهێشتنامه‌یه‌كى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كان، بۆ سه‌ردانى ئیمارات، ڕاده‌ستی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ تیایدا خواستى ئیماراتى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سڵاو و ڕێزی خۆی به‌ به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان گه‌یاند و سوپاس و خۆشحاڵیی خۆیانى به‌ بانگهێشته‌كه‌یان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند له‌ كاتێكی گونجاودا بۆ هه‌ردوولا سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و حكوومه‌ت و گه‌لی ئیمارات به‌رز نرخاند.

تاوتوێكردنی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق به‌گشتی، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و گرنگیی زیاتر په‌ره‌پێدانیان له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار