د. هێمن هه‌ورامی هاوخه‌میی په‌رله‌مانى گه‌یانده خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی سنوورى پردێ

هەولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/5/2، شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان كه سەرۆکی هەردوو لیژنەی كاروبارى پێشمه‌رگه و لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسییە له په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان یاوەرییان دەکرد، سەردانی هەرسێ خانەوانەی شەهیدانی شەڕی داعش، شه‌هیدان ''نەقیب پشتیوان زراری، ئیدریس بەرهەم، هێمن یەحیا سەعید''ى کرد کە شەوی ۱‌ی ئه‌و مانگه له هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنوورى پردێ له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا شه‌هید بوون.
له میانی سه‌ردانه‌كانیدا، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بە ناوی ده‌سته‌ی سەرۆکایەتى و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پرسە و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی گەیاندە خانه‌واده و كه‌سوكارى هەرسێ شه‌هیده قاره‌مانه‌كه كه توانییان به خوێنی خۆیان خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان له هێرشی تاریكپه‌رستان و تیرۆریستان بپارێزن و به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه بكه‌ن، هیواشی خواست ئه‌مه دواكۆست و ناخۆشیی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌كانیان بێت.




