٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەندی ڕەوەندی کوردی بەرنامەیەکی تایبەتی لەسەر پێکەوەژیانی پێکهاتە ئایینییەکان و نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان بەڕێوە برد

سەرچاوە: KDP.info

ئەورووپا -KDP.info- ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بەرنامەیەکی تایبەتی لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکھاتە ئایینییەکان و نەتەوە جیاوازەکان لە کوردستان بە بەشداریی چەند کەسایەتییەک بەڕێوە برد.

هەورامان عەلی تۆفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، دوێنێشەو وەک ناوەندەکەیان بەرنامەیەکی تایبەتیان لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە ئایینییەکان و نەتەوە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چەند کەسایەتییەک بەڕێوە بردووە کە تێیدا باس لەو ئارامی و سەقامگیری و ڕەخساندنی کەشی ئاشتی و پێکەوەژیانەی هەرێم کراوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی کوردستان کاری بۆ کردووە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەندەکە، ئاماژەی بە ناوی بەشداربووانی بەرنامەکە کرد کە پێک هاتبوون لە:

-‌ ھەدیە موراد، ئەندامی پەرلەمان، لە ئایینی ئێزدی.

- ئایدن مەعرووف، وەزیری ھەرێم وەک پێکھاتەی تورکمان.

- شێخ ئیبراھیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوە و دیراسات و ئیرشاد لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

- د. عەلی گۆران، پزیشکی شارەزای گشتی لە ئەڵمانیا-کاکەیی.

- ڕەنج کۆھین، بەرپرسی ڕێكخراوی ئارامیك بۆ كارووباری جووەكان لە كوردستان.

- د. تاھرە سادق، دکتۆری دەروونیی منداڵان، ئۆفیسی نوێنەرایەتیی بەھاییەکان لە کوردستان.

- جەلیلی عەباسی، نووسەر و شاعیر، ئاڤێستاناس و خاوەنی چل و دوو بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی، ڕەخنەیی و مێژووییی زەردەشتی.

وەک هەورامان عەلی تۆفیق ڕوونی کردەوە، میوانانی بەرنامەکە وێڕای خستنە ڕووی ڕا و سەرنجی خۆیان، بە کۆڕا هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم و هاووڵاتییانی هەرێمیان بۆ ڕەخساندن و ئیدامەپێدانی ئەو ئاشتی و پێکەوەژیان و سەقامگیرییەی لە هەرێمی کوردستان ڕەخسێندراوە، بەرز نرخاند.

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار