٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت کێشەی گرانبوونی بەنزین چارەسەر ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوو رێگەوە ئاسانکاری بۆ بازرگان و بەنزینخانەکان دەکات، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران نەبێت و بە جۆرێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و بازرگان و بەنزینخانەکاندا بێت.

ئاری کاکەشین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت بە دوو جۆر ئاسانکاری بۆ بازرگان و خاوەن بەنزینخانەکان بکرێت، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین جێگیر بێت و گران نەبێت، چونکە چەند ھۆکارێک بوونە ھۆی ئەوەی نرخی بەنزین گران بێت، لەوانە ھاوردەکردنی بەنزین ھەندێک توندتر کراوە، کە پێویستە کوالیتی بەرز بێت و بەپێی رێنمایی نوێ بێت، جگە لەوەش نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان گران بووە و هەروەها نرخی دۆلاریش بەرز بۆتەوە، ئەمانە وایان کردووە نرخی بەنزین گران بێت، بەڵام حکوومەت دەیەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتی و بازرگان و خاوەن بەنزینخانەکاندا بێت.

کاکەشین گوتیشی، ئەو بەنزینەی پێشتر دەھات، نەخۆشیی لێ دروست دەبوو و ژینگەشی پیس دەکرد، بەڵام ئێستا کوالیتی بەرز کراوەتەوە، بۆیە حکوومەت بەنیازە لە رێکارەکانی ھاوردەکردنی بەنزین لە خاڵە سنوورییەکان ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکات و ئێمەش لە بەنزینخانەکان ھەندێک ھاوکارییان دەکەین، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران نەبێت، چونکە ناتوانین دەستکاریی نرخی نەوت بکەین و دۆلاریش بە ھەمان شێوە، بۆیە حکوومەت بەنیازە لە بازگەکان نەھێڵێت تانکەرەکان دوابکەون و رێکارەکان ئاسان دەکات زووتر بێن.

ناوبراو باسی لەوەش کرد: "ئێمە وەکو خۆمان ھەندێک رێکارمان گرتووەتە بەر و توانرا رێگە نەدرێت نرخی بەنزین بەرز بێتەوە و رێکارەکانمان بۆ ئاسانتر کردن، بۆیە ھاوکاریمان کردن و نرخی بەنزین ئێستا باشتر بووە و گرانتر نەبووە، ئەگەرنا گرانتر دەبوو".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار