٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: پابەندین بە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، سەرەخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە کرد، کە لە هێرشی تیرۆریستانی داعش لە شەوی (1/ 5/ 2021) لە میحوەری پردێ شەهید بوون.

ئەمڕۆ یەکشەمە 2/5/2021،  کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، سەرەخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە کرد كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی داعشدا شه‌هید كران.

لە راگەیاندراوەکەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێردا هاتووە، ئەمریکا پابەندە بە هەماهەنگیی و پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تا ئەو کاتەی تیرۆریستانی داعش بەتەواوی شکست دێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار