سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کرێکاران دەکات

ھەولێر-KDP.info- لە رۆژی جیهانیی کرێکاران، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە".
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ڕێز و پێزانینم بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان هەیە کە لە دۆخێکی نالەباری ئابوورییدا، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کوردستان.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




