٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای ئوردن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەمڕۆ هەینی 2021/4/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کرد بۆ  کۆچی دوایی میر محەمەد بن تەڵاڵی مامی و نوێنەری تایبەتی شای ئوردن.

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە شا عەبدوڵلا و بنەماڵەی شانشین و حکومەتی ئوردن گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت. 

لە بەرامبەردا ، شا عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی دەربڕینی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار