٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خولێکی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی پێهات

سەرچاوە: KDP.info

خنس-KDP.info- لە ژێر ناونیشانی برایەتی و پێکەوەژیان، خولێکی سەربازی بۆ بەشێک لە پێشمەرگە کریستیانەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی کۆتایی پێهات، کە لە چەندین مەشقی جۆراوجۆر پێکهاتبوو.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لیوا عەزیز وەیسی، لە فێرگەی مەشقی خنس، کۆتایی بە خولێکی مەشقی سەربازی هات. مقەدەم شنروێ، بەرپرسی هۆبەی رۆشنبیریی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەڕمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، ئەو خولە بۆ ٤٩٤ پێشمەرگەی کریستیانی سەر بە هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئەنجام دراوە.

ناوبراو روونیشی کردەوە، کە خولەکە لە ژێر ناوی برایەتی و پێکەوەژیان بووە و ماوەی دوو مانگی خایاندووە، هەروەها جیا لە مەشقی جەستەیی بە پێشمەرگە کریستیانەکان، خولی رۆشنبیریشیان بۆ کراوەتەوە، کە خۆیان لە بابەتی مێژوویی کوردستان و جوگرافیا و بەرگری لە خاک، هاوکات پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کەمە نەتەوە و ئایینەکان لە کوردستان و، جێبەجێکردنی یاسا و رێزگرتن لە یاسا، دەبینییەوە.

 

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار