"ئەم یاسایە بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور گرینگە"

هەولێر-KDP.info- بڕیاده‌رى لیژنه‌ى گه‌شتوگوزاری په‌رله‌مانى کوردستان به گرنگییه‌وه باسی په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى شوێنه‌وار و که‌له‌پووری هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت، ده‌رچوونى یاسایه‌کى له‌م شێوەیه بۆ یه‌که‌م جار له هه‌رێمى کورستان ڕۆڵى گرنگ و کاریگه‌رى ده‌بێت بۆ پاراستنى شوێنه کلتوورى و گه‌شتیارییه‌کان و وا ده‌کات ته‌واوى ئه‌و ده‌ستدرێژییانه کۆتایی‌یان پێ بێت که له ماوه‌ى ڕابردوودا لێره و له‌وێ ده‌کرایه سه‌ر ئاسه‌وار و که‌لوپه‌ل و شوێنه که‌له‌پوورییه‌کان و هێنانه‌وه‌ى هه‌ر ئاسه‌وارێک که پێشتر به نایاسایى براوه‌ته ده‌ره‌وه.
نزار مه‌لا غه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى گه‌شتوگوزارى په‌رله‌مانى کوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "یاساى به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى شوێنه‌وار و که‌له‌پووری هه‌رێمى کوردستان لە (٣٤) مادده و هۆکاره‌کانى ده‌رچوواندنى پێک هاتووه. ئامانج له ده‌رچوواندنى ئه‌و یاسایه‌ش له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردن و پاراستن و ڕێگری‌کردن له بازرگانیپێکردن و له‌ناوچوون و به‌گه‌شتیاریکردنى شوێنه‌وار و که‌له‌پووره له هه‌رێمى کوردستاندا، به‌پێى یاساکه ده‌توانرێت ته‌نانه‌ت کار بکرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌وار و که‌لوپه‌له که‌له‌پوورییانه‌ى که به هه‌رهۆکارێک براونه‌ته ده‌ره‌وه و کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌کرێت، ئه‌ویش بێگومان به هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیی حکوومه‌تى عێراق و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان. له هه‌مووى گرنگتر، کۆتایی به‌و ده‌ستدرێژییانه ده‌هێنێت که ده‌کرایه سه‌ر ئاسه‌وار و که‌لوپه‌له کلتوورى و که‌له‌پوورییه‌کان، بۆیه ده‌رچوونى یاساکه له جێگه‌ی خۆیدا بوو".
گوتیشى: "شوێنێکى زۆرى کلتوورى مێژوویى به هه‌مو به‌شه‌کانییه‌وه له هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، تا ئێستا هه‌ندیک له‌م شوێنانه مه‌ترسیى له‌ناوچوون و فه‌وتانیان له‌سه‌ر بوو، ڕۆڵى گرنگى یاساکه به پله‌ى یه‌ک خۆى له دووباره‌سه‌رپێخستنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌م شوێنانه ده‌بینێته‌وه، بۆ نموونه، شوێنه‌وارى ئاکرێى کۆن که ئێستا خه‌ریکه خانووه کۆنه‌کانى بڕووخێن، له کاتێکدا له ته‌واوى دنیا شوێنه که‌له‌پوورییه‌کان ناسنامه و شوناسى هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌لێکن".
ڕوونیشى کرده‌وه: "هه‌ر به‌پێى یاساکه هه‌موو ئه‌و کەسانه‌ى به‌شدار ده‌بن له بردن و بازرگانیکردن به که‌له‌پوور و ئاسه‌واره مێژوویییه‌کان به سزاى سێ ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنى سێ ملیۆن دینار سزا ده‌رێن، ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت تاوانبار له دوو که‌س زیاتر بوون، یان به زه‌برى هێز کار بۆ بردن و فه‌وتانى شوێنه که‌له‌پوورییه‌کان دەکرێت، ئه‌وکات به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتى ڕاده‌سپێردرێت بۆ به‌دواداچوون و پاراستنیان، میکانیزمى جێبه‌جێکردنى پێشنیازه‌یاسه‌که‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و خودى ڕێنمایییه‌کانى وه‌زیرەوە ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌رله‌مان بۆخۆى چاودێریى جێبه‌جێکردنى یاساکه ده‌کات".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى کوردستان به ده‌نگى (٧٤) په‌رله‌مانتار، یاساى به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى شوێنه‌وار و که‌له‌پووری هه‌رێمى کوردستانی په‌سه‌ند کرد.
ئەرسەلان ئەحمەد




