سەرۆک بارزانی بەشداری ئیڤێنتێکی تایبەت بە یادی ٣٠ ساڵەی راگەیاندنی هەرێمی نە فڕین دەکات

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆك بارزانی بەشداری ئیڤێنتێکی تایبەت بە یادی ٣٠ ساڵه‌ی راگه‌یاندنی (هه‌رێمی نه فڕین) ده‌كات، کە تێیدا هەر یەکە لە جەیمس بیکەر وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا و چەندین پلەداری دیکەی ئەمەریکی و کوردستان بەشدار دەبن.
پێشتر به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن رایگه‌یاندبوو، شه‌ره‌فمه‌ندم كه رایده‌گه‌یه‌نم، کە سه‌رۆك بارزانی رۆژی ٢٨ـی ئه‌م مانگه به‌شداری ئیڤێنتێكی تایبه‌ت بە یادی درووستكردنی نەوای ئارام بۆ كوردستان دەکات.
ئیڤێنته‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر ١٠ به كاتی واشنتۆن و كاتژمێر ٥ی ئێواره به كاتی هه‌ولێر و، له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە هه‌ریه‌ك له هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، جه‌یمس به‌یكه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، برێت مه‌كگۆرك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، فه‌رمانده جۆن ئه‌بیزه‌ید، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مەریكا، هەروەها فه‌رمانده جه‌ی گارنه‌ر، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مەریكا و، فه‌رمانده جه‌یمس جۆنس، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مەریكا و، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مەریكا، به‌شداری ئیڤێنتەکە ده‌كه‌ن.




