سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ڤاتیكان كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز میتیا لێسكۆڤار باڵیۆزى ڤاتیكان له عێراق كرد كه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى، جارى یه‌كه‌مه به فه‌رمى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڤاتیكان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به ڕووداوێكى مێژوویى له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست ببێته هانده‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌سیحییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان كه به‌هۆى شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانى ساڵانى ڕابردووه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆریان عێراقیان جێهێشتووه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاتۆلیكى له عه‌نكاوه به هه‌نگاوێكى گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى كرده‌وه كه په‌روه‌رده بناغه‌ى سه‌ره‌كیى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى باش و پێشكه‌وتووه، بۆیه ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به كوالیتیى خوێندن و كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بدرێت و زانكۆكان تۆڕى فراوانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى جیهان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وى زۆرترین سوود له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كان ببینن و ببنه پردى په‌یوه‌ندى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن.
به‌ڕێز باڵۆزى ڤاتیكان له عێراق سوپاس و پێزانینى ڤاتیكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانى دیكه‌ى عێراق ده‌رگاى به‌ڕووى ئاواره مه‌سیحییه‌كاندا كرده‌وه و داڵده‌ى دان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه له ڤاتیكان به بایه‌خ و ڕێز و ستایشێكى زۆره‌وه له‌م هه‌ڵوێسته و له كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانرێت و سوپاس و ده‌ستخۆشى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و به‌رپرسان و گه‌لى كوردستان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌داسه‌تى پاپا كرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى گرنگى مه‌سیحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕوونى كرده‌وه كه مه‌سیحییه‌كان پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كیى هه‌رێمى كوردستانن و ڕۆڵێكى به‌رچاو له خزمه‌تكردن و بنیاتنان و به‌روپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیاندا ده‌گێڕن. دووپاتیشى كرده‌وه بۆ زامنكردنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، له ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستاندا كه خه‌ریكه ئاماده ده‌كرێت هه‌موو مافه‌كانى مه‌سیحییه‌كان و ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نهتهوهیییهكان ده‌پارێزرێت.
دۆخى ده‌شتى نه‌ینه‌وا، ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى كوتان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردن و دۆخى عێراق به‌گشتى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌مى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه شاندێكى كه‌نیسه تیایدا به‌شدار بوون.





