٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەت بۆ KDP: گۆڕانكاریی دیكەش لە وەزارەتی پێشمەرگه‌دا ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مەبەست لە گۆڕانكاری لە كۆمەڵێك پۆست لە وەزارەتی پێشمەرگەدا، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدایە و بۆ باشتركردنی كاروباری دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، كە ئەوانەی ھاتوون كەسانی شارەزا و ئەكادیمی و دەرچووی كۆلێژی سەربازین.

عەمید عوسمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەو گۆڕانكاریانەی لە وەزارەتی پێشمەرگە كراون، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدایە و قۆناغی یەكەمیش ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، كە بەشێك لەوانەی رۆیشتوون، كاتی خانەنشینییان ھاتبوو و بە رێز و تەقیدیرەوە بەڕێ كران، ھەندێك برادەریش لە شوێنی ئەوان دانران و ئەوانەی دیكەش كە شوێنیان گرتوونەتەوە، دەرچووی كۆلیژی سەربازی و ئەكادیمین و شارەزان لە چاكتركردن و باشتر راپەڕاندنی كاروباری ناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە".

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، ١٩پۆست گۆڕانكارییان تێدا كراوە، كە ٣٧كەس بوون و ئاڵوگۆڕ كراون، پلان ھەیە كە گۆڕانكاریی دیكەش بكرێت و قۆناغی دیكە بەڕێوەیە، بەڵام لە ئێستادا تەنها گۆڕانكاری لەو چەند پۆستەدا كراوە".

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار