٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP وردەکاریی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بڕیارە سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت کۆببێتەوە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف گەیشتە بەغدا و ئەمشەو لەوێ دەبێت و سەردانی کەربەلا و نەجەف دەکات، هەروەها سبەی دوای نیوەڕۆ سەردانی ھەرێم دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت کۆدەبێتەوە و رەنگە لەگەڵ ھەندێک لایەنیشدا کۆببیتەوە، کە درەنگانی شەویش دەگەڕێتەوە ئێران.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران ڕوونیشی کردەوە، مەبەست لەو سەردانە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانە و دەیانەوێت لە ڕووی بازرگانییەوە زیاتر پەیوەندییەکان پەرە پێبدەن، بە تایبەت لە خاڵە سنوورییەکان پەیوەندییە ئابوورییەکان بەھێزتر بکەن، ھەر بۆیە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ئەمەش جاری یەکەم نییە و چوارەم جارە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار