٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مینە خان ئاغا دەربەندی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی خوالێخۆشبوو مینە خان ئاغا دەربەندی ده‌كات.

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مینە خان ئاغا دەربەندی 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری باڵەکایەتی و پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (مینە خان ئاغا دەربەندی)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار