٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

دواجار سەرۆك بارزانییە هەمووان كۆدەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

خەسرۆ پیربال

ئەم هەفتەیە ,جمووجۆڵە سیاسی- و دیبلۆماسیەكان چڕبوونەتەوە , شاندی جیاجیا و نامە گۆڕینەوەی عەرەب و ئەمریكیەكان و بیانیەكان بۆ سەرۆكی هەرێم دەستی پێكردووە , شاندی باڵای ئەمریكا هاتوونەتە لای سەرۆك بارزانی , لەلایان گەورە مەرجەعی شیعەكان و نێردراوی مالكی , هەموویان دیسانەوە,  هاتوونەتە لای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان  بۆ دۆزینەوە نەخشەڕێگایەكی كۆنی-نوێ‌ بۆ دەرچوون لەو چەقبەستن و تەنگژە گەورەیەی عێڕاٌق.

 ئاشكرایە كە هەموو لایانە سیاسیە جۆراوجۆرەكانی عیڕاق , گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی كە بەبێ‌ كورد و ڕوڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان , وەكوو یەكێك لەمەرجەعە سیاسیەكانی عیڕاق , هیچ كێشەیەكی عیڕاق چارەسەرنابێت , هێزە سیاسیەكانی عەرەب و شیعە , هەموویان دەزانن كە بێ كورد ,  زنجیرەی گرژی و قەیرانەكانی  وڵات بەردەوام دەبێت و بەرەو كارەساتی گەورە گەورە دەچین.

لە عیڕاقی نوێ‌دا , سوونە و شیعە پێكەوە موومكیین نیە پێكەوە بەتەنیا كاری سیاسی بكەن , دەبێت هەمیشە كورد  وەكوو تەرەفێكی سێهەم بەشداربێت لەهەموو داموودەزگا و بڕیاردانی سیاسی و نوێنەرایەتی و لە دەسەڵات و پەرلەمانیش , ئەو دوولایەنە ناتوانن بێ كورد دۆست بن , وە ئەو ماوەیەی رابردوو شایەتی ئەو ئەزموونەیانە , كە نەیانتوانی وجوودی یەكتر قەبوڵ بكەن ... لەبەرئەوەشە  هەموویان , بەئەمریكا و ئێرانیشەوە هەموویان لە دوورەوە چاویان بڕیوەتە سەریبڵند- و چاوەڕێ‌ سەرۆكی هەرێمی كوردستان , نەخشەڕێگای ئاشتی پێكەوەژیانی نێوان عیڕاقیەكان دووبارە مەتڕەح بكا و هەموومان پێكەوە كۆبكاتەوە لەعیڕاقدا..

دەبێت هەموولایانە عەرەب و مەرجەعەكانی وڵات و لەئاستی ناوەخۆشدا لە كوردستان , لەو هەقیقەتە تێبگەن , كە ڕۆڵی سەروكایەتی هەرێمی و كوردستان و جەنابی سەرۆك بارزانییە , وەكوو یەكێك لە مەڕجەعە گرینگەكانی عیڕاقە , بەبێ‌ كورد و سەرۆك بارزانی , ناكرێت ئەو عیڕاقە نوێ‌یە بەردەوام بێت ,باروودۆخی وڵات  ئاسایی بێت , پێكهاتەی نوێ‌ی عیڕاق , لەسەر ئەساسی تەوافق و یەكترقەبۆڵكردن و بەشداری هەموولایەك بێت , وە پێش هەموو شتێكیش لەناوبردنی كولتووری دیكتاتۆریەت و یەكتر سڕینەوە و دووركەوتنەوەیە لە دەستوور و قەسەم وبەڵێنەكان.

 

گرینگیشە لەسەر ئاستی خۆشماندا , لە كوردستان , هەموو لایانە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان , هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژژووی سەركردایەتی بارزانی بكەن , هەموویان ببنە كۆڵەگە وپاڵپشتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان , لەپرسە جیاجیانی ناوچەكە و ڕۆڵ پێگەی كورد و سەركردایەتی بارزانی لە عیڕاق و ناوچەكەدا.

پێدەچێت  بۆ كۆتایی ئەم مانگە و كەش و هەوایەكی نوێ‌  وئاسۆیەكی ڕوونتر لەئارادابێت و لە پلاتفۆڕمێكی گەورەدا لە سەری بڵند- هەموو عیڕاقیەكان كۆببنەوە و بگەنە چارەسەرییەكی گونجاو بۆ دەرچوون لەو قەیرانە سیاسییە گەورەیەدا

 

[email protected]

هەواڵی پەیوەندیدار