٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر محەمەد شوکری: ٤٠%ی ئەو پڕۆژانەی ئەمساڵ مۆڵەتمان پێ داون لە بواری پیشەسازین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی، بەردەوامین لە مۆڵەتدان بە پڕۆژەکان و تا ئێستا مۆڵەتمان بە ١٣٠ پڕۆژە داوە کە ٤٠%ی پڕۆژەکان لە بواری پیشەسازین، بۆیە بەرنامەی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە  کە گرنگی بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ مۆڵەتمان دایە دروستکردنی کارگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی کێک و بیسکویت بە سەرمایەی شەش ملیۆن و٥٠٠ ھەزار دۆلار. کارگەکە وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانی بە ھاوبەشی دروستی دەکەن و کارگەیەکی گەورەیە و نزیکەی ١٠ ھەزار مەتر زەویی بۆ تەرخان کراوە و ئەم ھەفتەیە دەست بە دروستکردنی دەکرێت. بەمەش تا ئێستا ١٣٠ مۆڵەتمان داوە کە ٤٠%ی پیشەسازییە."

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: "دەمانەوێت گرنگیی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدەین، بۆیە ھەرکەسێک داواکاریی بۆ دروستکردنی پرۆژە لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزاری پێشکەش بکات قبووڵی دەکەین و ھەموو ئاسانکاریەکیشیان بۆ دەکەین."

شوکری باسی لەوەش کرد: "داواکاریی زۆرمان بۆ دێت بۆ پڕۆژە و بەرنامەی حکوومەت و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و، چونکە ئەو کشتوکاڵە دەبێتە پیشەسازیش، بۆیە گرنگیی تایبەتی پێ دەدەین و بەردەوامیش دەبین تا ئەو کەرتانە دەبووژێنەوە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار