سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كار و چالاكییه‌كانى ژاپۆن ده‌كات

هەولێر-KDP.info-بەرێز نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و چالاكییه‌كانى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه به درێژاییى ساڵانى ڕابردوو ئاژانسى جایكاى ژاپۆنى بۆ هاریكاریى نێوده‌وڵه‌تى و لایه‌نه حكوومییه‌كانى ئه‌و وڵاته، چه‌ندین كار و پرۆژه‌ى ژێرخانیان له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ كردووه و له قه‌رزه‌كانیاندا بۆ عێراق، ڕه‌چاوى به‌شى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیكیهیرۆ ئاراكاوا به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسولگه‌ریى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان كه به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/4/25 به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و ئاماده‌یى بۆ هه‌موو پشتگیرییه‌ك له ئه‌ركه‌كه‌ى، هیواى خواست ژاپۆن ئاماده‌یییه‌كى كاراترى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، له كار و پرۆژه‌كانى به‌رده‌وام بێت و له هه‌ر یارمه‌تى و هاریكارییه‌كى داهاتوویدا بۆ عێراق ڕه‌چاوى به‌شى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
به‌ڕێز به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسولگه‌ریى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵه كه توانیویه‌تى له هه‌رێمى كوردستان هاریكار بێت، هه‌روه‌ها خوازیاره بواره‌كانى هاریكارى له‌نێوان هه‌ردوولادا بره‌و پێبدات. وێڕأى سوپاس و پێ‌زانین، هیواى به‌رده‌وامیى ئه‌و ئاسانكارى و پشتگیرییه‌ى خواست كه پێشكه‌ش به كار و پرۆژه‌كانى ژاپۆن و ئه‌ركه‌كانى نووسینگه‌ى كونسولگه‌ریى ژاپۆن له هه‌ولێر كراون.
له چه‌ند ته‌ورێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ژاپۆن و ده‌رفه‌تى هاریكاریى نێوانیان له بواره جیاكاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى دیكه تاوتوێ كران.




