٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى یۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/4/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ستاڤرۆس كیریمیس كونسولى نوێى یۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى خۆیان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ سه‌ركه‌وتنى له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیدا دووپات كرده‌وه‌.

به‌ڕێز كونسولى نوێى یۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان وێراى سوپاس و خۆشحاڵى به‌ دیداره‌كه‌، ڕایگه‌یاند به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى دیكه‌ى یۆنان زۆر بایه‌خ و گرنگى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن و گه‌ل و حكوومه‌تى یۆنان به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونه‌كه‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌یى و بازرگانیدا كرده‌وه‌‌ و دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار