سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی دەکات

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقى فیدراڵ مستەفا کازمی، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی دڵتەزێنی نەخۆشخانەی ( ابن الخطیب)ی بەغدا دەربڕی و ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریی و یارمەتییەک راگەیاند و هیوای خواست، کارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و پەرۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.




