هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی بۆ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غدا ده‌ربڕی

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم و عێراق بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراوەكە:
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی بە بەڕێز وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ کرد.
دوابەدوای رووداوی سوتانی نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب) لەشاری بەغداد و مردنی ژمارەیەک نەخۆش و هاوەڵانی نەخۆش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی بە بەڕێز (د. حسن التمیمی) وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ کرد، لەبارەی هۆکار و دەرەنجامەکانی ئەم رووداوە و رێکارەکانی ئەنجامدراو گفتوگۆیان کرد، بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئەم رووداوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیان، ئامادەیی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پیشاندا بۆ بەهاناوەچوونی هەر پێداویستیەک و هاوکاریکردنی تیمەکانی پزیشکی و ئامادەباشی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێز وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی و هەماهەنگی کرد بۆ هەر هاوکاریەک کە پێویست بێت.




