راگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویسته و نه‌خۆشخانه‌كانی به ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له بریندارانی ڕووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنی هه‌موو چاودێرییه‌كی پزیشكیی پێویست.
دەقی راگەیەنراوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ڕووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن ئه‌لخه‌تیبى تایبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا كه تیایدا ده‌یان كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و بریندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌یانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و شیفاى به‌په‌له بۆ برینداران بنێرێت.
هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كى پێویسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له بریندارانى ڕووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرییه‌كى پزیشكیى پێویست.
لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێچینه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى ڕێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگیرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه ڕووداوى وا دڵته‌زێن له هیچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/4/25




