٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''ئەندەرپاسەکانی دهۆک لە قۆناغی کۆتاییدان''

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری درووستکردنی پرۆژەی ئەندەرپاسەکانی دهۆک دەڵێت، لە مانگی ٧ی ساڵی ٢٠١٩ پاکجێکی پرۆژەکان لە دهۆک ڕاگەیەنرا کە پێنج پرۆژەی لەخۆ گرتبوو، چواریان تەواو بوون.

ئەندازیار کانیوار جبرائیل تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان تا ٤ مانگی تر پاکیجی پرۆژەکە بە تەواوی کۆتایی بێت."

ئەندازیار کانیوار گوتیشی، پاکێجی پرۆژەکە بریتی بوو لە دوو ئۆڤەرپاس و دوو شەقام و بەرزەپردێک. ئێستا تەنیا یەک بەرزەپرد ماوە و لە قۆناغی کارکردنیدان تا ئەویش تەواو دەبێت و پرۆژەکە کۆتاییی دێت.

گوتیشی: ''٩٢٪ی پرۆژەکە تەواو بووە و لە هەوڵی ئەوەداین پێش وادەکەی ڕادەستی بکەین. تێچووی پرۆژەکە ٧٤ ملیار دینار بوو، ماوەی پرۆژەکەش ٩٦٠ ڕۆژ بوو."

 

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار