سەرۆكی هەرێم، لە ساڵڕۆژی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ پەیامێکی بڵاوکردەوە

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵڕۆژی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "به شكۆوه یادى 47 ساڵهى شههیدانى قهڵادزێ دهكهینهوه".
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "له بۆردوومانى فڕۆكه جهنگییهكانى رژێمى ئهوساى عێراق 123 هاووڵاتى و فهرمانبهر و قوتابى و مامۆستاى زانكۆ شههید و زیاتر له 400ى دیكهش بریندار بوون. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان دهنێرین".
شارۆكەی قەڵادزێ دوای بۆردمانەكەی ساڵی 1974 و ڕاپەڕینەكەی ساڵی 1982، ماوەی نۆ ساڵ بە وێرانكراوی مایەوە، ئەوەیش بەهۆی دانانی هێڵی سوور لەو ناوچەیە لەلایەن ڕژێمی بەعس، دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 جارێكی تر ئەو شارۆكەیە ئاوەدان كرایەوە.




