٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه‌ داده‌نه‌وێنێ.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/4/2021 مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 24ی نیسانی 1974 لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان، کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، هەروەها لە 24ی نیسانی 1982 ڕژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجام دا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی بۆردومانی قەڵادزێ ڕێک خرابوو.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌: سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئه‌م دوو كاره‌ساته‌ دادەنوێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار