ئابووریناسان: حكوومه‌ت له ڕێگه‌ی چاكسازییه‌وه توانیی مووچه دابین بكات و پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ بكات

هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - ئابووریناسان و پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیدا توانیی كوردستان له قه‌یرانێكی قورس به‌ره‌و ده‌ربازبوون به‌رێت و مانگانه له كاتی خۆیدا به داهاتی ناوخۆ مووچه دابه‌ش بكات و ده‌یان پڕۆژه‌ی ستراتێژی بخاته بواری جێبه‌جێكردنەوە و، بازاڕ به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ببووژێته‌وه و هه‌لی كار بۆ هه‌زاران هاووڵاتی بڕه‌خسێت.
له‌و بارەیەوه، ناسر ئیسماعیل، ئابووریناس، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له حكوومه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان جێگای دڵخۆشییه له ڕووی ئابوورییه‌وه، ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كوردستان چه‌ندین مانگه به‌بێ دواكه‌وتن له كاتی خۆیدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی مووچه‌خۆره‌كانی دابه‌ش ده‌كات، به‌بێ هیچ بڕه بوودجه‌یه‌ك کە له به‌غداوه بۆی بێت."
ناسر ئیسماعیل ده‌ڵێت: "حكوومه‌ت مووچەی زیاتر له 20 هه‌زار مووچه‌خۆری دووباره‌ی بڕیوه و چاكسازیی له باج كردووه و هەنگاوی بۆ نه‌هێشتنی ڕۆتین ناوە و گرنگه حكوومه‌ت ئیعتیمات بخاته سه‌ر باج کە یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی داهات، هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات وا ده‌كات، حكوومه‌ت ته‌نها پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت، به بڕوای من وه‌ك ئابووریناسێك به‌رده‌وامیی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی باج و گومرگ، 30% داهاتی وڵات دابین ده‌كه‌ن".
به بڕوای ئه‌و ئابووریناسه، حكوومه‌ت به خستنه‌گه‌ڕی ده‌یان پڕۆژه‌ی گرنگ له ته‌واوی كوردستان وا ده‌كات دۆخی ئابووری و ده‌ستی كاری ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه باش ده‌بێت کە پشت به كاركردن له پڕۆژه‌كان ده‌به‌ستن و، پاره له بازاڕ جووڵه‌ی پێ ده‌كرێت و بازاڕ ده‌بووژێته‌وه.
سه‌ركۆ یونس، ئابووریناس، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دابه‌شكردنی 30 ڕۆژ جارێك، مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە، جێگای ده‌ستخۆشییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لێبڕین به‌رده‌وامه، له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌ره‌نجامی باشی ده‌بێت، حكوومه‌ت زیاتر له 700 ملیار دینار بۆ مووچە دابین دەکات، ئه‌و پاره‌یە کە دەدرێت بە مووچەخۆران و فەرمانبەران، داهاتی تاكه‌كه‌س زیاد دەبێت و لە ڕێگەی خواستەوە پارە لە بازارەکاندا دەستاودەست دەبێت، شایانی باسە پێدانی مووچه هەنگاوی یه‌كه‌مه بۆ زیادكردنی جموجووڵی ئابووری، به‌هیواین له مانگه‌كانی ئاینده‌دا، حكوومه‌تی هەرێم به‌بێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش بكات".
"هه‌نگاوی حكوومه‌ت بۆ فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، یه‌كێكه له هەنگاوەکانی پێشخستنی ئابووریی هه‌موو ده‌وڵه‌تێك، ئه‌و وڵاتانه‌ی ته‌نها پشت بە یه‌ك سه‌رچاوەی داهات دەبەستن به‌تایبه‌ت داهاتی نه‌وت، ئابوورییان له مه‌ترسیدایه و بە ''ئابووریی فشەڵ'' ناو دەبرێن، گرنگه حكوومه‌ت هه‌نگاو دەنێت بۆ فرەچه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له كه‌رته‌كانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و باج و گومرگ، زۆر گرنگە داهاتی باج و گومرگ، کە ڕێژەیەکی زۆرە، به ته‌واوه‌تی بڕۆنه‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت."سه‌ركۆ یونس وای گوت.
زیاتر گوتی: "بەرده‌وامیدان به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان به‌ردی بناغه‌ی پێشکەوتنی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كه کە لە ڕێگەی ئەم پرۆژانەوە هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت، جێبه‌جێکردنی پڕۆژه ستراتیژییەکان په‌یوه‌ستن به سوودی گشتییه‌وه و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان، به‌داخه‌وه به‌پێی ئاماره‌كان لە هەرێمدا ڕێژەی 30% بێكاری هه‌یه، به‌تایبه‌ت له چینی خاوه‌نبڕوانامه‌كان".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




