مەسروور بارزانی: ئامادهین پرۆژهی هاوبهش له بواری كارهبا لهگهڵ عێراق ئەنجام بدەین

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماجد حەنتوش وەزیری کارەبای حکوومەتی فیدراڵی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و هەوڵەکان بۆ باشترکردنی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا کرا .
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبای فیدرالی و تۆڕی کارەبای نیشتمانیی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش، ئاماژەشی بەوەدا کە عێراق، خاوەنی سامانێکی ماددی و مرۆیی دەوڵەمەندە کە ئەگەر بە باشی سوودی لێ وەربگیرێت، کاریگەریی ئەرێنی لە سەر باشتربوونی ژیانی هاووڵاتییان بە گشتی و کارەبا بە تایبەتی دەبێت.




